ئەحمەد شەرع و گرووپە چەکدارەکانی سوریا رێککەوتن
  2024-12-24       2017       

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ فەرماندەی "گرووپە چەکدارەکان" گەیشتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گروپەکانی دیکە.

ئاوێنە: فەرماندەیی گشتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا و سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو گرووپەکان و یەکخستنەوەیان لەژێر چەتر وەزارەتی بەرگری سوریا.
 
جێی ئاماژەیە، چەند رۆژێک پێش ئێستا ئیدارەی نوێی سوریا مەرهەف ئەبو قەسرەی وەکو وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دیاریکرد کە پێشتر سەرکردەی سەربازی دەستەی تەحریری شام بوو. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×