ئەنجومەنی باڵای ئینتەرنێتی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، کە رەزامەندی دراوە بەلابردنی "سانسۆر"ی واتسئەپ و گۆگڵ پلەی، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت.
ئاوێنە: بەگوێرەی راپۆرتێکی ئیرنا کە تیایدا ئەنجومەنی باڵایی ئینتەرنێتی ئێران رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئینتەرنێتی ئێران و بەئامادەبوونی سەرۆکایەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار و ئەندامانی، دوای گفتوگۆ و بەدواداچوون، بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بەلابردنی سنوردا رکردنی هەندێک پلاتفۆرمی بیانی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن، لەنێویاندا واتسئەپ و گۆگڵ پلەی ".
بڕیاری لابردنی "سانسۆر" لەسەر ئەو دوو ئەپە لەکاتێکدایە، حکومەتی ئێران بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناڕەزاییەکانی ساڵی 2022، ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سنوردارکرد.