شهوى ڕابردوو جیا لەقۆڵی مەنبهج، هێزەکانی هەسەدە لەدوو قۆڵی دیکەشەوە، هێرشیان بۆ ئازادکردنەوەی سەرێکانیو گرێسپی دەستپێکردوە.
ئاوێنە: هێرشێک لەقۆڵی باشوری ڕۆهەڵاتی سەرێکانی لەناوچەی تەلتەمرەوە دەستیپێکردوەو هێزەکانی هەسەدە توانیویانە چەند گوندێکی تەلتەمر ئازادبکەن.
لەبەشی باشوری ڕۆژئاواشەوە هێزەکانی هەسەدە لەعەین عیساوە دەستیان بەهێرشەکانیان کردوەو بەرەو گرێسپی لەپێشڕەویدان.
لەئێستاشدا هێزێکی گەورەی کۆماندۆی هەسەدە لەقامیشلۆوە بەمەبەستی پشتیوانیکردن، بەڕێکەوتون بۆ بەرەی جەنگی ڕزگارکردنەوەی سەرێکانی.
دوای پێنج ساڵ لەداگیرکاری، هەسەدە بڕیاریداوە ناوچەکانی سەرێکانیو گرێسپی ڕزگاربکاتەوە.
تورکیا لە9ى 10ى 2019 بەپشتیوانی ڕوسیاو ئەمریکاو بهڕهزامهندى 85 وڵاتی ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش، هێرشیكردهسهر هەردوو شاری سەرێکانیو گرێسپی.