ئەنەکەسە: ئێمە جدین لەسەر رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە
  2024-12-25       327       

سلێمان ئۆسۆ، سەرۆکی ئەنەکەسە دەڵێت: ئیرادەی رێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە هەیە و ئێمە جدین لەسەر ئەو بابەتە.

ئاوێنە: ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ میدیا پارتی توویەتی: دەیان خاڵی ناکۆکمان لەگەڵ هەسەدە هەن، بەڵام دەکرێ چارەسەر بکرێن.
 
باسی لەوەش کردووە، دانوستاندن لە تیڤییەکانەوە لێکمان دووردەخاتەوە، دەبێ هێزە ئەمنیەکانی رۆژئاوا خەڵکی خۆجێیی بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لەپێناو ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ، بەرەی کوردستانی سووریا، پەیامێکی حەوت خاڵی ئاراستەی هەسەدە کرد و داوای لێ کرد پێکەوە شاندێک بۆ سەردانی دیمەشق پێکبهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×