هەسەدە: سەرجەم هێرشەكانی میلیشیاكان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تێكشكێندران
  2024-12-25       374       

هەسەدە رایگەیاند، سەرجەم هێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكان بۆ سەر چەند گوندێكی باشوری رۆژهەڵاتی منبج تێكشكێندران و لە ئەنجامی تێكشكاندنی ھێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكان بۆ سەر باشوری رۆژهەڵاتی منبج و باكوری بەنداوی تشرین، 14 چەكدار كوژران و دو زرێپۆش و دو ئۆتۆمبێلی سەربازی و دو ماتۆڕسكیلی میلیشیاكانیش تێكشكێندران.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرجەم هێرشەكانی میلیشیاكانی سەر بە توركیا بۆ سەر چەند گوندێكی باشوری رۆژهەڵاتی منبج تێكشكێدران كە هێرشەكان لەلایەن تۆپخانە و هێزی ئاسمانی توركیاوە پاڵپشتی دەكران.

لەكاتێكی پێشتر ئەمشەودا هەسەدە راشیگەیاندبو كە، هێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكانی سەربە توركیا بۆ سەر چەند گوندێك لە باشوری بەنداوی تشرین، تێكشكێندراون.

لە راگەیەندراوە نوێیەكەی هەسەدەدا هاتوە، لە ئەنجامی ئەو شەڕو پێكدادانانەی كە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی هێرشەكانی میلیشیاكانەوە لە ناوچەكانی باشوری رۆژهەڵاتی منبج و باكوری بەنداوی تشرین دروست بون، 14 چەكداری میلیشیاكانی سەربە توركیا كوژران و دەیانی دیكەشیان برینداربون، هەروەها دو زرێپۆش و دو ئۆتۆمبێلی سەربازی و دو ماتۆڕسكیلی چەكدارەكان تێكشكێندران.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×