لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەکێتی ڕایگەیاند، حزبەكەمان هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكرێت بۆ ئەوەی مووچەخۆران مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن.
زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی لەبارەی هەوڵەكانی حزبەكەی بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لێدوانێكدا بەمجۆرە زانیاری خستەڕوو: حزبەكەمان هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كە مووچە تەوتین بكرێت تا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ گومانیان نەبێت و دڵنیابن كە مووچەكانیان زامندەكرێت و لەكاتی خۆیدا دەگاتە دەستیان.
وتیشی، لقی بانكە فیدراڵییەكان لە هەرێم نییە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە رێگایەك بدۆزرێتەوە مووچە تەوتین بكرێت تاوەكو لە داهاتوودا مووچەخۆران لە كاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام هەرێم بە بیانوویی كورتهێنان ئامادە نییە مووچە دابەش بكات و ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ نادیارە و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی لە كاتێكدا نزیك دەبینەوە لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤.