داواکارى دەمپارتى بۆ سەردانى عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵکرا و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی دیدارەکە ئەنجامبدرێت.
ئاوێنه: میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دادی تورکیا داواکاری دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵلا ئۆجەلان پەسەند کردوە شاندێک دەچێتە دورگەی ئیمراڵی.
ئەمە لەکاتێکدایە: پێشتر شاندێکی دەم پارتی کە لە دەیان سیاسەتمەدار و چالاکوانی باکوری کوردستان پێکهاتبوو، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کردو داواکەیان پێشکەشکرد، ئەم سەردانەش لە دواى شکستهێنانی پرۆسەى ئاشتی لە ساڵی 2015 یەکەم سەردانی شاندى سیاسی پارتە کوردییەکانە بۆ لاى ئۆجالان.