بەپێی ئامارێكی بەشی ئاماری دەنگی کرێکار لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان٤٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە بە جۆرێك زۆرترینی ئەو ژمارەیە لە سلێمانی بووە كە ٢٥ كەسن.
ئاوێنه: بەشی ئاماری دەنگی کرێکار لە ڕاگەیەندراوێكدا ژمارەی ئەو كرێكارانەی ئاشكرا كرد كە لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێكی بەشی ئاماری دەنگی کرێکار لەماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان٤٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێن، مەترسیداری دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیا و خاوەنکارەوەو… هەموو ئەمانە و چەندین هۆکاری دیكە وایکردووە ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاتر دەچێت.
باس لەوەشكراوە، لەسەر ئاستی پارێزگاكان ڕێژەی گیانلەدەستدانی كرێكاران بەمجۆرەیە سلێمانی ٢٥، هەولێر ١٦ و دهۆک شەش كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارانە لە كاتی كاركردندا دەگەڕێتەوە بۆ کەوتنە خوارەوە، کارەبا گرتن، سوتان، خنکان و کەوتنە ژێر ئامێرەکان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ٤٧ قوربانیە، حەوت کرێکاریان بیانی بوون .