دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، لە پێنچشەممەوە 26ی کانوونی یەکەمی 2024، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان تاوە بارانێک ناو بەناو لەگەڵ هەورە بروسکە دەست پێدەکات، کە ڕێژەی بارینەکە لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە بەراورد بە شارەکانی کەرکووک و دیالە.
ئاوێنە: کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لەم شەپۆلەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی کەمترین ژێرەی باران لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەکرێت،
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێوارەی هەینییەوە تاوەکوو ڕۆژی دواتری شەپۆلە دەگاتە ترۆپک لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران و ئێوارەی شەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.