فڕۆكەیەك بە ٧٢ سەرنشینەوە لە كازاخستان كەوتە خوارەوە
  2024-12-25       238       

كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەیەك كە بە ٧٢ سەرنشینەوە لە باكۆى پایتەختی ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا بەڕێكەوتبوو، بەڵام فڕۆكەكە لە كازاخستان كەوتووەتە خوارەوە و تیمەكانی فریاگوزاری بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتوون.

ئاوێنە: میدیا جیهانییەكان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی مەدەنی ئازەربایجان لە وڵاتی كازاخستان، بڵاویان كردەوە، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەیەك بە ٧٢ سەرنشینەوە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەرەو ڕووسیا بەڕێكەوت، بەڵام فڕۆكەكە لە كازاخستان كەوتووەتە خوارەوە، كە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەمەوە فڕۆكەكە كەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەكانی كازاخستان تەنیا شەش كەس ڕزگاریان بووە، بەڵام هێشتا هەواڵەكە لەلایەن بەرپرسانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×