وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەمان پێیوایە هێشتا زووە بۆئەوەی بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا بدرێت.
ئاوێنە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە داهاتووی سووریا ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکان زۆر خێرا لە سووریا ڕوودەدەن و لەو بارەیەوە زووە بۆ بڕیار دان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زووە بۆئەوەی بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا بدرێت، چونکە چەندین هۆکار هەن کاریگەری گەورەیان لەسەر سووریا دەبێت.
دەشڵێن: لە داهاتوودا شتی زۆر لە سووریا ڕوودەدات، بۆیە پێموایە زووە بڕیار لەسەر سووریا بدەین.