کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆیان لە بە ئامانجکردنی سیستماتیکی ژنانی بەهایی لە ئێران دەربڕی و ڕایانگەیاند، دوو لەسەر سێی زیندانیانی بەهایی لە ئێران ژنن و بە بێ ڕێوشوێنی یاسایی دەستگیر کراون.
ئاوێنە: کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە زیادبوونی هەراسانکردنی سیستماتیکی ژنانی بەهایی لە ئێران ڕاپۆرتیکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ژنانی بەهایی لە هەموو کاتێک زیاتر ڕووبەڕووی دەستگیرکردن، بانگهێشتکردن بۆ لێپرسینەوە، بێسەروشوێنکردنی، هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کەسی، سنووردارکردنی ئازادیی هاتوچۆ و زیندانیکردنی درێژخایەن دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو لەسەر سێی زیندانیانی بەهایی لە ئێران ژنن و زۆربەیان بەبێ ڕێوشوێنی یاسایی دەستگیر کراون، هەروەها ژنانی بەهایی ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و سەرکوتکردن دەبنەوە.
جەختیان لەوە شکردووەتەوە، ئیدانەی بە ئامانجکردنی ژنانی بەهایی لە ئێران دەکەین.
ئەمەش لە کاتیکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا ١٥ ژنی بەهایی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە هەر یەکەیان جگە لە سەپاندنی سزای زیندانیی کردن بە چەندین شێوە سزادران.