ئەحمەدی حاجی ڕەشید: پاشەکشەی بەرەی مقاوەمە لەبەرژەوەندی پارتی‌و بەزیانی یەکێتییە
  2024-12-23       1609       

ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری، ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژە بەوە دەکات کە کشانەوەی بەرەی مقاومە لەسوریاو لێدان‌و ھێرشکردنە سەر لوبنان، کاریگەری لەسەر یەکێتی ھەبووە، ئەو دەڵێت "لەگەڵ بەھێزبوونی بەرەی مقاومە لەسوریاو لوبنان، ئیدارەی ململانێ لەکوردستان لەدەستی یەکێتیدا بوو، بەڵام پاشەکشەکردنی بەرەی مقاوەمە لەبەرژەوەندی پارتیدایەو ئێستا ئیدارەی ململانێ لەکوردستان لەدەستی پارتیدایە".

 

ئاوێنە: ئەحمەدی حاجی ڕەشید بەئاوێنەی راگەیاند پارتی‌و یەکێتی بۆیە تا ئێستا حکومەتیان پێکنەھێناوە، ھەردوولایان بەدوایی ئەوەدا دەگەڕێن کامیان ئیدارەی ململانێی لکوردستان لەدەستدا بێت، ئەو وتی "لەدوای ھەڵبژاردن ئیدارەی ململانێ لەدەستی یەکێتیدا بوو، کە دەیویست مەرجەکانی زاڵ بکات بەسەر پارتیدا، چونکە پارتی بەبێ یەکێتی حکومەتی پێ پێکنایەت‌و نایەوێت جارێکی دیکەش ئەو ٣٩ کورسیەی ھێناویەتی بیداتەوە لەسەنگی مەحەک".

وتیشی "بەڵام کشانەوەی بەرەی مقاومە لەسوریاو لێدان‌و ھێرشکردنە سەر حزبوڵای لوبنان، کاریگەری لەسەر یەکێتی ھەبووە، کاتێک بەرەی مقاومە لەسوریاو لوبنان بەهێز بوو، ئیدارەی ململانێ لەکوردستان لەدەستی یەکێتیدا بوو، بەڵام پاشەکشەکردنی بەرەی مقاوەمە لەبەرژەوەندی پارتیدایەو ئێستا ئیدارەی ململانێ لەکوردستان لەدەستی پارتیدایە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×