بە ئامادەبونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدەو سەركردایەتی ئەنەكەسە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەكخستنی هەڵوێستی كورد لە سوریای نوێدا كۆبونەوەو رێككەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان و چارەسەركردنی ئەو بابەتانەی جێی ناكۆكین.
ئاوێنە: فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، رایگەیاند، بە ئامادەبونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانیان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا-ئەنەكەسە كۆبونەوە بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێكی یەكگرتوی كوردی لە سوریای نوێدا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا هەردو لا رێككەوتن لەسەر گنرگی بەردەوامبونی كۆبونەوەكان و خێراكردنی چارەسەركردنی ئەو پرسانەی جێی ناكۆكین.