لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی ئەمریکییەکان گەیشتنە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بۆبونەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەی پێکراوە، شاندەکە لە هۆتێلێکدا مایەوە و ڕازی نەبوون بچێتە کۆشک نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا و بەڵکو ئەحمەد شەرع چووەتە شوێنی مانەوەی شاندەکە.
ئاوێنە: ئامانجی شاندی ئەمریکی یەکان کۆبونەوەبووە لەگەڵ هەموو سوریەکان نەک تەنها ئەحمەد شەرع و دیداری یەکەم و دووەم لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەروەها لەگەڵ بەرگری شارستانی بووە، دواتر دیدارێک لەگەڵ شەرع هەبووە.
لەبارەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع هەڵوەشایەوە، مەبەست لە ئەنجامنەدانی خۆلادان بووە لە "وەسفکردن"ی کۆبوونەوەکە، هەرچەندە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە هەوڵدراوە باسی لابردنی سزاکان بکرێت، بەڵام وەڵامەکە ئەوە بووە، کە هێشتا زووە باسی ئەم بابەتە بکەن و ڕەتکرانەوە باسیان لێبکرێت و کۆبوونەوەکە ماوەیەکی زۆری نەخایاندووە.
شاندەکە ئەحمەد شەرعیان خستە بەردەم بژاردەی جێبەجێکردنی داواکاری لوتکەی عەقەبە کە پاڵپشتی لە پرۆسەیەکی ڕاگوزەرانی سیاسی ئاشتیانە دەكەن لە سوریا، کە هەمو هێزەکان تێیدا بەشداربن.