ئەمشەو یەكشەممە، لە ئەنجامی روداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی دو كەس برینداربون و برینەكانیان سوكە.
ئاوێنە: روداوەكە لەبەردەم باخی بەختیاری و لە نزیك دوسایدی بەكرەجۆ بوە، بریندارەكان باوك و كوڕێكن و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
هەردو بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار كراون لە سلێمانی و برینەكانیان سوكەو فیشەك بەر قاچیان كەوتوە.
هێزە ئەمنییەكان چونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.