بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بڕیاڕی نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری هەموومان بووە لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی تا چاسەریان بۆ دەکرێت.
ئاوێنە: عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕێکارەکان بەردەوام دەبن و تا ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا گیراوە، ئەوانەی دیکەش لەسەر شەقام نەماون.
رۆژی 2ـی ئەم مانگە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش "خەریکە" دەبێتە دیاردە، بۆیە بڕیاریانداوە "دەستیان بەسەردا بگرن".
30ـی ئاداری 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بە تایبەت ئەوانەی پێیاندەگوترێت مەلیکە و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو. بەگوێرەی ئەنجامەکەی، "زۆرینەیان شیاوی بەکارهێنان نین".