نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر هۆشداری دەدات كە مردن بە تەزوی كارەبا لە حاڵەتەوە بوە بە دیاردەو لە ماوەی هەفتەیەدا، 5 هاوڵاتی بە تەزوی كارەبا گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"نەخۆشخانەکەمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان بەپێویستی دەزانێت هۆشیاری بدەین بە هاوڵاتیانمان لەسەر نزیکبونەوە لە کارەبا."
وتوشیەتی"بە داخەوە لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردودا، پێنج هاوڵاتی بە کارەبا گیانیان لەدەست داوە و ڕۆژ بەڕۆژ ئەو حاڵەتە ڕو لە زیادبونە."
نەخۆشخانەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویستە هەڵوەستەی جددی لەسەر بکرێ و هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و کەلوپەلی زیاتری خۆپارێزی بەکاربهێنن لەکاتی هەر کارێک کە بەریەککەوتن هەبێ لەگەڵ کارەبا تاوەکو سەرو گیانیان سەلامەت بێت."