دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان داوا دەكات پەلە بکرێت لە کاراکردنى پەرلەمان و پێکهێنانى حکومەتیهەرێمی كوردستان و داواش دەكات لایەنەكانی رۆژئاواى کوردستان لەپێناو بەرگریکردن لە یەکتر و دۆزی میللەتەكەمان رێککەوتن بکەن و یەكدەنگ بن.
ئاوێنە: دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی سەردانیدا بۆ كڵێسای مار یوسف لە سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە یادی لەدایکبونی حەزرەتی مەسیح، لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، هیوادارن ساڵی داهاتو ببێتە ساڵی پێکەوەیی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە و یەکگرتویی کوردی بۆ دۆخی ئێستای هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستانیش بە گرنگ وەسف کرد.
دانا ئەحمەد مەجید وتی، پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکردنى پەرلەمان و پێکهێنانى كابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.
لەبارەى پرسى رۆژئاواى کوردستانیشەوە وتى: دەبێت هەمو لایەنەكانی رۆژئاواى کوردستان لەپێناو بەرگریکردن لە یەکتر و دۆزی میللەتەكەمان رێککەوتن بکەن و لایەنە سیاسیییەكانی باشوری كوردستانیش پشتیوان و پاڵپشتیان بن.