وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاوی كردەوە، لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، واتە ٦ـی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، جلوبەرگی سوپای عێراق دەگۆڕدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتی جلوبەرگدا كردووە.
ئاوێنه: وەزارەتی بەرگری عێراق سەبارەت بە گۆڕینی شێوازی جلوبەرگی فەرمی سوپای عێراق و گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەك، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، وەزارەت كار بۆ گۆڕینی جلوبەرگی سەربازانی سوپای عێراق دەكات، بڕیارە لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، واتە ٦ـی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەست بە پرۆسەكە بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتدا كردووە بۆ چاپكردنی ناسنامە و نیشانە بۆ سەرجەم سەربازان و فەرمانبەرانی وەزارەت.
دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پێدانی پارچە زەوییەك بە سەربازان و فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری.