سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیان سزا داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتوون
ئاوێنە: كه‌ریم ته‌میمی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیان سزا داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌ركه‌وتوون كه له‌گه‌ڵ ڕێوشوێن و ڕێكخستنی سه‌ربازیدا ناگونجێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی میدیاكانی عێراق، ده‌زگای قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر فه‌رمانی كردووه ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراق دووباره بخرێنه‌وه خولی ڕاهێنانی سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕێنماییه سه‌ربازییه‌كانیان پێشێل كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ركه‌وتوون.
جێی باسه له‌و كاته‌وه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندووه و به‌تایبه‌ت له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕی تیكتۆكه‌وه كه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه به‌راورد به هاوشێوه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازی به جلوبه‌رگ و پۆشاكی فه‌رمییه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و جوڵه و قسه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ پله و كاره‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.