وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، دەست كرا بە كاركردن بە سیستمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێ.
ئاوێنە: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتەكە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا وتی، دەست كرا بە كاركردن بە سیستمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێ و هاوڵاتیان دەتوانن لە سەرتاسەری عێراق خۆیان تۆماربكەن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتەكە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هاوڵاتیان دەتوانن داوای پاسپۆرت بكەن لە هەر نوسینگەیەكی پاسپۆرت، بە چاوپۆشین لە شوێنی تۆماركردن یاخود شوێنی نیشتەجێبونیان.