هۆشیار زێباری هێرشی توند دەکاتە سەر محەمەد حەلبوسی
  2024-12-23       480       

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسیە سودمەندەكان لەرووی مادییەوەو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  لە پێگەی خۆی لە ئێکس نوسیویەتی: لە ئێستادا جموجۆڵێكی سیاسی هەیە لە عێراق بۆ بەدورگرتنی لە مەترسی خزانی بۆ ناو تۆفانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود رۆژهەڵاتی عەرەبی و رۆژئاوای ئاسیا.

دەشڵێت: ئێمە لەگەڵ وریایی و پشتیوانی حكومەتە نیشتمانیەكەمانداین بۆ پاراستنی ئەزمونەكەمان، بەڵام هەوڵێكی بێوچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسیە سودمەندەكان لەرووی مادییەوەو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان، لەبری پێشنیازكردنی پرۆژەیەكی نیشتمانی كۆكەرەوە بۆ راستكردنەوەی ئاڕاستەكە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×