کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند
  2024-12-23       301       

کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق "لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی" ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.

ئاوێنە: کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکن لە پێکهاتەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بڵاوی کردووەتەوە "بڕوایان بە یەک مەیدانیی هەموو گروپەکانی دژی ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەم کاتەدا و لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چالاکییەکانیان دژی ئیسرائیل ڕادەگرن."

پرسی فەڵەستین، وەکوو ئەوەی فەرتوسی باسی کردووە "پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی  و سەربازییەوە نییە، بەڵکوو لای ئێمە پرسێکی بنەڕەتییە؛ لە هەمان کاتدا دۆخەکەش کاریگەریی لەسەر کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە چالاکییەکانمان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرین."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×