ئیدارەى ڕاگەیاندنى وزەى ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، لە هەفتەى ڕابردوودا هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا پێش سعودییە کەوتووە.
ئاوێنە: ئیدارەى ڕاگەیاندنى وزەى ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
ئیدارەى ڕاگەیاندنى وزەى ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، هاوردەى نەوت لە نۆ وڵاتى سەرەکییەوە بۆ ئەمەریکا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ١٤٦ بەرمیل نەوتى ڕۆژانە، بەوەش بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى ٢٠٦ هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکردنى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەى ڕابردوودا گەیشتووەتە ٢٠٩ هەزار بەرمیلى ڕۆژانە، لەگەڵ ئەوەى بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى ٤ هەزار بەرمیل نەوت کەمى کردووە، بەڵام پێش سعودییە کەوتووە کە تەنها ٨١ هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانەى ناردووەتە ئەمەریکا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەفتەى ڕابردوودا کەنەدا بە پلەى یەکەم زۆرترین نەوتى هەناردەى ئەمەریکا کردووە، دواتریش هەریەکە لە مەکسیک و ڤەنزوێلا و بەرازیل دێن.