هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر ئیدانەی هێرشەكانی توركیا لەنێو خاكی عێراق دەكات و داواش لە حكومەتی عێراق دەكات بەپەلە رێكارەكان بگرێتەبەر بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە.
ئاوێنە: هادی عامری لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، به توندی ئیدانەی ئه‌و زنجیره هێرشانه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی توركیا له دژی پیرۆزی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات، كه دوێنێ بە ئەنجامدانی چەند هێرشێك بۆ سەر ژمارەیەك ناوچە و گوند، ئەو هێرشانەی توركیا گەیشتونەتە لوتكە كە پێشێلكارییەكی رەتكراوەو بێ پاساوە بۆ سەر سەروەریی عێراق.
هادی عامری باسی له‌وه‌شكردوه، "داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌مو ئه‌و ڕێوشوێنانه بگرێته‌به‌ر كه سنورێك بۆ ئەم دەستدرێژییانە دادەنێت كه بونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی رۆژانه بۆ سه‌ر گیان و سه‌روه‌ت و سامانی عێراقییه‌كان."