عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆڵی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا ڕاوێژكاری بوە و بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە بو، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە سەربەخۆیی ئۆپەراسیۆنی هەبوە و لە ژێر کۆنترۆڵی تاران و مۆسكۆدا نەبوە، دەشڵێت، " تیرۆر دهگهڕێتهوه بۆ سوریا و مهترسی لهسهر تهواوی وڵاتانی ناوچهكه دروست دهكات".
ئاوێنه: عەباس عێراقچی، ئەمڕۆ هەینی لە میانی دیداری تەلەفیزیۆندا لەگەڵ كەناڵی الغد-ی میسری ڕایگەیاند، "هەڵسوکەوتی ئیسرائیل لە کاتی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژیی زیاتر لە 60 هەزار ژن، منداڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە كەرتی غەززە، لوبنان و سوریا، هەروەها وێرانکردنی ژێرخانی بەرگری و ئابوری سوریا، ڕاستی هۆشدارییەکانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تەواوی ناوچەکە نیشان دەدەن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامادەبونی ڕاوێژکاری ئێرانی لە سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە بوە و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش بەو هۆیەوە بوە قوربانی".
عەباس عێراقچی هۆشداری له دوباره گهڕانهوهی تیرۆر بۆ سوریا دا و وتی، "ئهگهر ههیه له ئهنجامی ئهو پشێوییهی له سوریا دروست بوه، تیرۆر بگهڕێتهوه بۆ سوریا و مهترسی لهسهر تهواوی وڵاتانی ناوچهكه دروست بكات".
ئەوەشی خستەڕو، ئێران لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاستانە و هەروەها لە دانوستانە دوقۆڵییەکاندا، پێشنیارەکانی سەبارەت بە چۆنیەتی کارلێککردن داوە لەگەڵ خەڵک و گروپە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە سەربەخۆیی ئۆپەراسیۆنی هەبوە و لە ژێر کۆنترۆڵی تاران و مۆسكۆدا نەبوە".