جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد ژمارەیەكی زۆری سەربازی سووری لە سنوور ئەبوكەمال و سنوورەكانی دیكە خۆیان ڕادەستی عێراق كرد، ئێستا ڕێوشوێنەكانی گەڕاندنەوەی ئەو سەربازە سوورییانە لە عێراق ئامادەبووە و دەیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان.
ئاوێنە: لیوا قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سەربازە سوورییانەی دوای ڕووخانی ئەسەد هاتنە عێراقەوە، بۆ میدیا ناوخۆییەكان ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەكانی گەڕاندنەوەی ئەو سەربازە سوورییانە لە عێراق ئامادەبووە و دەیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان، هەروەها سنووری عێراق بە تەواوی پارێزرا و سەلامەتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگە نادەین هیچ چەتەیەك بچێتە ناو خاكەكەمانەوە، هەر چەتەیەكیش ئەو هەوڵە بدات ڕووبەڕووی هێزەكانمان دەبێتەوە.