ئەمریکا لە بۆردومانێکیدا سەرکردەیەکی داعش دەکاتە ئامانج
  2024-12-17       494       

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایدەگەیەنێت، لە بۆردومانێکی ئاسمانی ئەمریکا بۆسەر سوریا "ئەبو موسلیم عێراقی" کە سەرکردەیەکی داعشە کوژرا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرچاوەیەکی ئاگادار کردووە، دەڵێت "کاروانێک کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، لە بیابانی حومس بەرەو رۆژئاوا کرایە ئامانج کە پێدەچێت ئەمریکا بێت، ئەمەش بووە هۆی کوژرانی سێ ئەندام و برینداربوونی شەش ئەندامی داعش".

بەوتەی سەرچاوەکە "یەکێک لەو کەسانەی کوژراون ئەبو موسلیم عێراقی سەرکردەیەکی مەیدانی داعش بووە"، وتیشی"رێکخراوەکە دەستبەجێ تەرمەکانیان بردووە و بە پاشەکشەکردن بۆ بارەگا دوورەدەستەکانی برینداربوون".

"بەغداد ئەلیەوم" ئەوەشی خستوەتە روو، ئەم هێرشە بە یەکەم هێرشی راستەوخۆ دادەنرێت بۆسەر کاروانەکانی داعش لە بیابانی حومس لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد و ئەوەش دوای ئەوە دێت کە داعش خەڵکێکی زۆری رفاند و لە سێدارەیدان، لەنێویاندا سەربازی تێدابوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×