رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەبارەی كێشەی موچە، كۆبونەوەیەكی ئەرێنی بو و لێكتێگەیشتنی هاوبەش هەبو.
ئاوێنە: رێباز حەملان،. لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا بەسەرپەرشتی تەيف سامى، وەزیری دارایی عێراق پێشوازیمان کرد لە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وتوشیەتی، لە کۆبونەوەکەدا تەواوی وردەکاری ميزان مراجەعەو لیستی موچەو خانەنشینان و خەرجییەکان بۆ ساڵی 2024 باس کران و چارەسەری کێشە هونەرییەکان و بەردەوامبونی موچە بە ھەماھەنگی ھەردو وەزارەتی دارایی جێبەجێ دەکرێن.
جەختیشی كردۆتەوە كە كۆبونەوەكە کۆبونەوەیەکی ئەرێنی بو و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش ھەبو.