حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت،، تەواوی هێزەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک کە لە سووریاوە بێت.
ئاوێنە: لە لێدوانێکدا باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەرەتایی فراوانبونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، عێراق هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی لە سوریا نەكردوە و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشتوە.
دووپاتیشی کردەوە کە بەغداد بەنیاز نییە لە داهاتوشدا دەستوەردان لە کاروبارى سوریادا بکات و پشتیوانى هیچ لایەنێکى ناکات لە دژى لایەنێکى دیکە.
لەدرێژەی قسەکانیشیدا باسی لەوە کرد، هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، روبەڕوی دەبنەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.
عەوادی وتیشی: لە كۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی کە هەفتەی داهاتوو لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەسەر دۆخی سوریا بەڕێوەدەچێت، عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت.