وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکەین دژی هەر هەڕەشەیەک
  2024-12-10       185       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەیان پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکات لە دژی هەر مەترسیی و هەڕەشەیەک لە سوریاوە هەبێت.

ئاوێنە: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاریی ئوردن و عێراق لە دژی هەر هێرشێک دەکەن لە سوریاوە هەبێت و رێگە بە گرووپە چەکدارەکان نادەن زیندووبنەوە و دۆخی ئێستا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیـ.ـرۆر.

باسی لەوەشکردووە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییمان لەگەڵ گروپەکانی سوریا هەبووە، هەندێک جاریش لە رێگەی نێوەندگیرەوە مامەڵەمان کردووە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتمان نییە بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە هاوبەشێکی گرنگیی ئێمەن لەناو سوریا.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×