ئاژانسی هەواڵی (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه زیاتر له 700 سه‌رباز و ئه‌فسه‌رى سوپای سوریا، هاتنه نێو خاكى عێراقه‌وه.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی (شەفەق نیوز) لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، زیاتر له 700 ئه‌ندام كه سه‌رباز و ئه‌فسه‌ریشیان تێدایه، له سوپای سوریا له‌ڕێگه‌ی "قائیمه"ەوە چونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ڕێگه‌یان پێدرا بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی له سوریا دروستبووە.
لەلایەکی دیکەشەوە پەیوەست بەو بابەتەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای ئه‌نبار گه‌یشتنی یه‌كه‌كانی سوپای سوریای بۆ سنوری عێراق پشتڕاستكرده‌وه و رایگەیاند "هێزه عێراقییه‌كان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانیان پێشوازییان لێكردون".
لایخۆشیەوە به‌رپرسانی ناوخۆیی و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان وتووە "ده‌یان سه‌ربازی سوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی قائیمه‌وه چونه‌ته عێراقه‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا دێت گرووپه چه‌كداره‌كان به سه‌ركردایه‌تى (ده‌سته‌ى ته‌حریری شام)، ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى سوپای سووریا، كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
هاوکات ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشکرایکردووە "سوپای سوریا له ناوچه‌ى (عه‌رتووز) له لادێكانى دیمه‌شق كشایه‌وه و گرووپه چه‌كداره‌كانیش نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دوورن.