سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەشێك لە میدیاكان بڵاویان كردەوە كە بە موشەك هێرشكراوەتە سەر بنكەی ڤیكتۆریا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كە هێزەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت، بەڵام سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەكان هەواڵەكە رەتدەكەنەوە.
ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە هەواڵی هێرشی موشەكی بۆ سەر بنكەی ڤیكتۆریا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كە هێزەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت دورە لە راستییەوە.
بەپێی میدیا عێراقییەكان دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە نزیك فڕۆكەخانەكە بیستراوە، تەقاندنەوەی پاشماوەی چەند كەرەستەیەكی جەنگی بوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە.
هاوكات شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییە تایبەتمەندەكان، چەند پاشماوەیەكی كەرەستەی جەنگییان لە ناوچەی لەناوبردن لە ئەبو غرێب لە رۆژئاوای بەغدا لەژێر كۆنترۆڵدا لەناوبردوە.