سیاسەتمەدارێكی عێراقی رایدەگەیەنێ کە سوپای سووریا و سوپای پاسدارانی ئێران هەڵاتوون و لە دێرەزۆر و ئەلبو کەمالەوە چوونە ناو عێراق.
ئاوێنه: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6/12/2024، فایەق شێخ عەلی، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) بڵاوی کردووەتەوە: "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە! سوپای سووریا و سوپای پاسدارانی ئێران لە شارەکانی دێرەزۆر و ئەلبو کەمال هەڵهاتن چوونە ناو عێراق."
دەشڵێت: "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە، رەتکردنەوەکانی سووریا و عێراق لەبیر بکەن، درۆ دەکەن."
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق ئاماژەشی بەوە داوە: "ئەو زانیاریانەی ئێستا بۆتان دەخەمە روو، چاودێریی هەواڵگریی نێودەوڵەتییە، جگە لە هەواڵگریی عێراق."