میدیای فەرمیی یەکێتی ڕایگەیاند، به‌و پارەیەی کە بەغداد دەینرێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێت مووچه‌ی سێ مانگ دابه‌ش بكرێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕی “پی ی‌و کەی میدیا” کە زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بڵاویکردەوە، حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ هه‌ر سێ مانگه‌كه‌ی 10 و 11 و 12، بڕی 2 ترلیۆن و 289 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێت كه بۆ هه‌ر مانگێك 763 ملیار دینار ده‌كات.
ڕوونیشیکردەوە، حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ڵێت:” بۆ هه‌ر سێ مانگه 2 ترلیۆن و 994 ملیار دینارمان پێویسته، به‌و پێیه كورتهێنانی هه‌ر سێ مانگه ده‌گاته 705 ملیار دینار”.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاند کە داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم مانگانه‌ی 300 ملیار دیناره و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه ده‌توانێت پشت به‌داهاتی ناوخۆ ببه‌ستێت.
هەرچەندە نزیکەی هەفتەیەکی مانگی 12 تێپەڕ بووە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە.