نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەڵامی پەیامێكی ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام دەداتەوەو دەڵێت: "تاوانبار جۆلانی...داوای كردوە كە حەشدی شەعبی نەچێتە سوریا، بەڵام ئێمە بێلایەن نین و لە هەر شوێنێك بۆ بەرگریكردن لە ئیسلام و موسڵمانان دەجەنگین."
ئاوێنە: نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی وتەیەكدا لە یەكێك لە قەزاكانی نەجەف، رایگەیاند، روداوەكانی سوریا "سەرەتای پڕۆژەیەكی تیرۆریستی نوێن و پێویستە لەسەرمان عێراق بپارێزین."
مالیكی وتویەتی"عێراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە لەنێویان ئەو كاتەی كە جیهان لەدژی رێككەوتن لەڕێگەی پەیرانی تیرۆر و چەتەكانی داعشەوە، بەڵام ئێمە توانیمان ئەم خاكە بپارێزین."
ئەوەشی خستۆتەڕو"تاوانبار جۆلانی كە خەریكی ئەزمونێكی نوێی تیرۆرە داوای كردوە حەشدی شەعبی نەچێتە سوریا، بەڵام ئێمە بێ لایەن نین و لە هەر شوێنێك بۆ بەرگریكردن لە ئیسلام و موسڵمانان دەجەنگین."
مالیكی پێی وایە "روداوەكانی سوریا هیچ نین جگە لە سەرەتای پڕۆژەیەكی تیرۆری نوێ، پێویستە لەسەرمان عێراق بپارێزین لە شانە نوستوەكان لە هەر شوێنێك بن."
ئەوەشی خستۆتەڕو"سوپا و حەشد و دەزگای دژە تیرۆر و رۆڵەكانی عەشیرەتەكان توانای پاراستنی عێراقییان هەیە."