سودانی: چەند رێوشوێنێكمان گرتۆنەتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەكانی ناوچەكە
  2024-12-04       218       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، ئەو سیاسەت و رێوشوێنانەمان خستنەڕو كە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەكانی ناوچەكە گیراوانەتەبەر و هەروەها گرنگی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەمان رونكردەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەی خۆی بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و هەروەها وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان ئەنجامداو ئێوارەش كۆبونەوەكە بۆ سبەی پێنجشەممە هەڵگیرا.

سودانی لەوبارەیەوە لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس وتویەتی، لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە، پلاندانان و ناوخۆ، ئەو سیاسەت و رێوشوێنانەمان خستنەڕو كە گیراونەتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەكانی ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا رونكردنەوەیەكی كورتمان لەبارەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و رێژەی جێبەجێكردنی بەرنامەكە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی، لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گرنگی ئەنجامدانی گۆڕانكاریی لە وەزارەتەكان، هەمواركردنی یاسای بودجەمان رونكردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×