فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند شوێنێکی سەر بەکوتلە چەکدارە شیعەکان لەئەلبولکهمال لەنزیک سنوری سوریاو عێراق لەناوچەکانی ئەلجەلا، ئەلغبرا، ئەلسیال، حەسراتو پشتێنەی سەوز لەناوچەی ئەلبوکمال بۆمباران کرد.
ئاوێنە: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەکان پێگەی لایەنگرەکانی ئێرانی کردوهتە ئامانجو تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مرۆیی ڕاپۆرت نەکراوە.
دەشڵێت:"بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، بۆسەر پێگەی لیوای 104 سوری شهش سەرباز لەسنور لەدەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزور مردن".
ڕاشیگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هەڵمەتێکی چڕیان بۆسەر حەوت گوند لەڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد، هاوکات لەگەڵ هەوڵی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج بۆ کۆنترۆڵکردنیان درا".