ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی سەرۆک وەزیران دەکات.
ئاوێنە: د. جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و لەسەر دۆخی ئەمنی و ئابوری گفتوگۆ دەکرێت.
وتیشی، چەند پرسیارێک ئاراستەی سودانی دەکرێت لەوانە، پرسیاری پەیوەست بە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراقدا.
د. جەمال کۆچەر، باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دۆخی ئەمنی تاوتوێدەکرێت بەتایبەت دۆخی سوریا دوای پێشهاتەکان.