سبەینێ سودانی لە پەرلەمانی عێراق میوانداریی دەکرێت 
  2024-12-03       225       

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی بریتیە لە میوانداریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی.

ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 4-12-2024ـی ئاشکراکردووە و تیایدا هاتووە "یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە بریتیە لە میوانداریکردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق"،  بەڵام نوسینگەکەی سودانی هۆکاری میوانداریکردنەکەی نەخستووەتەڕوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، و کارنامەی دانیشتنەکە پێنج بڕگە لەخۆی دەگرێت کە بریتین، لە دەنگدان لەسەر (پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی، پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت، گفتوگۆ لەسەر هەردوو پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی و هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×