ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا بڕیاری دا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ بكرێت به پشووی فەرمی.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌میانی راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاشکرایکردووە، ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری داوه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاتی رێكه‌وتی ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م بكاته پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە "ئه‌و پشوه به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ركه‌وتنی سوپای عێراقه به‌سه‌ر رێكخراوی داعش و رزگاركردنی خاكی عێراق له ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه".
راگەیەندراوەکەی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لەکاتێکدایە، له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی2017 و له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیراندا عێراق به فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا راگه‌یاند و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.