وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئاردی خۆماڵی هەموو جۆرە پشکنینەکانی جۆرایەتی بۆ دەکرێت و هیچ ماددەیەکی پارێزەری کیمیایی تێدا نییە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە بەجێبهێڵێت.
ئاوێنه: وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبارەت بە هەبوونی ماددەی کیمیایی لە ئاردی خۆماڵیدا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی کردەوە، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی میکانیزمێکەوە ئاردی بەرهەمهێنراوی خۆماڵی بە فڕنی سەموون و نانەواخانەکان بدەین لە پێناو ئەوەی بەکاریبهێنن لە کارەکانی ڕۆژانەیاندا.
باس لەوەشکراوە، وەزارەتەکەمان پاڵپشتیی پیشەسازییە نیشتمانییەکان دەکات و دەیەوێت بگاتە ئاستی بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بواری بەرهەمهێنانی ئارددا، لەگەڵ پابەندبوون بە دابینکردنی بەرهەمێکی تەندرwوست و سەلامەت بۆ بەکاربەران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاردی خۆماڵی هەموو جۆرە پشکنینەکانی جۆرایەتی بۆ دەکرێت و هیچ ماددەیەکی پارێزەری کیمیایی تێدا نییە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە بەجێبهێڵێت.