رۆیتەرز: گروپە چەكدارەكانی عێراق چونەتە ناو سوریاوە
  2024-12-02       292       


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردو دەیان چەکداری حەشدی شەعبی لە نزیك دەروازەی ئەلبوکەمال پەڕیونەتەوە بۆ ناو خاكی سوریا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە و دەچنە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە باکوری سوریا، بەرپرسێكی سوپای سوریاش دەڵێت، "ئەوە هێزێكی بەهێزی تازەیە و دەنێردرێت بۆ هاوکاریکردنی هەڤاڵانمان لە بەرەکانی پێشەوە لە باکور".

ئاوێنه‌: گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لە عێراق شەوی ڕابردو سنورەكانی نێوان عێراق-سوریایان بڕیوە بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە هێزەکانی سوپای سوریا کە گەمارۆدراون و شەڕی گروپە چەكدارەكان بەهێزتر بکەن، هەروەها دەشڵێت، 

٦ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، "میلیشیاکانی سەر بە ئێران شەوی ڕابردو لە عێراقەوە چونەتە ناو سوریا و بەرەو باکوری ئەو وڵاتە ڕۆیشتن بۆ ئەوەی پشتوانی لە هێزەکانی سوپای سوریا بكەن کە گەمارۆدراون و شەڕی گروپە چەكدارەكان بەهێزتر بکەن".

ئاژانسەكە لەزاری دو سەرچاوەی سەربازی سوپای سوریاوە ئەوەی ئاشكراكردوە، گروپە چەكدارەكانی عێراق چونەتە ناو سوریاوە بە مەبەستی هاوكاریكردنی سوپای بەشار ئەسەد.

سەرچاوەیەکی باڵای سوپای سوریاش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، دەیان چەکداری حەشدی شەعبی عێراقی هاوپەیمانی ئێران، لە ڕێگەیەکی سەربازییەوە لە نزیک دەروازەی ئەلبوکەمال پەڕینەوە بۆ ناو خاكی سوریا.

ئەو بەرپرسەی سوپا باسی لەوەشكرد، "ئەوە هێزێكی بەهێزی تازەیە و دەنێردرێت بۆ هاوکاریکردنی هەڤاڵانمان لە بەرەکانی پێشەوە لە باکور".

بەگوێرەی دو سەرچاوەی دیکەی سوپای سوریا، "نەبونی هێزی مرۆی بۆ یارمەتیدانی سوپا لە بەرچەرچدانەوەی هێرشی یاخیبوان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، بوەتە هۆی پاشەکشەی خێرای هێزەکانی سوریا و کشانەوەیان لە شاری حەلەب".

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باسی لەوەشكردوە، "میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران بە سەرۆکایەتی حزبوڵا لە ناوچەی حەلەب ئامادەیی بەهێزیان هەیە".

لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزی پشتوانی بۆ هێزەکانی سوریا گەیشتونەتە ئەو وڵاتە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی سوپا لە شەڕەکانی حەلەب.

هاوكات میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویانکردەوە، ئێران دەستیکردوە بە ناردنی هێز بۆ سوریا لە هەوڵێکدا بۆ یارمەتیدانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕێکخراوە چەکدارانەی کە هێرشێکی لەناکاویان بۆ سەر لادێکانی حەلەب و ئیدلب دەستپێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×