بانکى ناوەندیى عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەج حەواڵە داراییەكانی كۆمپانیای تیكتۆك لەناوخۆی عێراق.
ئاوێنە: د.عەمار خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى لە نوسراوێكدا كە رۆژی 28ـی مانگی رابردو دەری كردوەو ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم حەواڵە داراییەکانی کۆمپانیاى تیکتۆک لە ناوخۆی عێراقدا.
لە نوسراوەكەدا كە ئاڕاستەی تەواوی بانك و دامەزراوە داراییە مۆڵەتدارەكان كراوە، هاتوە، بڕیاردرا بە راگرتنی سەرجەم حەواڵە داراییەكانی بریكارەكانی كۆمپانیای تیكتۆك لەناوخۆی عێراق.