دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی خانەنشینان.
ئاوێنه: حیسام عەبدولستار سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی عێراق لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ رایگەیاند، دەستیان کردووە بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی عێراق و دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی دەکەن.
وتووشییەتی، لەم دوو رۆژەدا خانەنشینان کورتە نامەیەکیان پێدەگات کە مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن وەریبگرن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ بەغدا ٧٦١ ملیار دیناری بۆ پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆران خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم و خانەنشینانی هەرێم هەرچەندە مووچەکانیان هاوتای بەغدایە، بەڵام وەک ئەوان و لە یەک کاتدا وەریناگرن.