وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند میدیایەکی عەرەبی هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە ئامادەکاری هێزە عێراقییەکان بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە؛ و "هیچ فەرمانێکمان بە هێزەکانمان نەکردووە لە ئامادەباشیدا بن."
ئاوێنە: ئەمرۆ پێنجشەممە 28ـی 11ـی 2024، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕه‌تیكردووەته‌وه هیچ جۆره ئاماده‌كارییه‌كی سوپا و هێزه عێراقییه‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی كرابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نگاوی پێشتری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه داوای ئامادەکردنی پلانی ئاماده‌باشی به‌گوێره‌ی قەبارەی هەڕەشە دەرەکییەکان و خۆپارێزیی تەواو بۆ پێداویستییە ئەمنییەکانی بۆ وەزارەتی دەرەوە کردبوو، تاوەكوو له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له نه‌نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان به‌دواداچوونی بۆ بكات."
یەحیا رەسوڵ باسی ئاشکرایکردووە، "ئامانجی پلانه‌كه بۆ ئه‌وه بووه عێراق له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا هه‌نگاوی پێویست به‌گوێره‌ی ینه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر، به ئامانجی پاراستنی عێراق و ڕێگریكردن له هه‌ڕه‌شه شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئیسرائیل."