وتەبێژی سوپای عێراق بۆ ئیسرائیل: ئامادەین بۆ روبەروبوونەوەی هەموو ‌هەڕەشەو هێرشێک
  2024-11-27       212       

وتەبێژی سوپای عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی راگەیاند و وتی، "ئامادەین بۆ روبەروبوونەوەی هەموو هەڕەشەو هێرشێک."

ئاوێنە: لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی سوپای عێراق رایگەیاند و وتی، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی راستەوخۆی بۆ هێزی بەرگری ئاسمانی دەرکردووە، کە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات بگرنە بەر و ئامادەکاری پێویست بۆ بەهێزکردنی هێزەکان و پاراستنی سەرەوەری وڵات بکەن."

لیوا یەحیا وتیشی، "هەموو هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ روبەروبوونەوەی هەموو جۆرە هێرشێک، چونکە پارێزگاریکردن لە عێراق مافێکی دەستووریە."
 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەرپرسانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، "ئەگەر عێراق گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ نەکات، دوای پاککردنەوەی لوبنان نۆرەی عێراقە."

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×