جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، بە بۆنەی پیرۆزبایی ٤٦ـەمین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پەکەکە لە ئیزمیر ئاگریان لە کارگەیەکی فاشیتان بەردا.
ئاوێنە: جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە ئیزمیری تورکیا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، بە بۆنەی ٤٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە لە گەڕەکی عیسابەیلیی ناوچەی سەلجوقی ئیزمیر ئاگریان لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی سندووقی پلاستیک کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەسێکی فاشیست بەرداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، چالاکییەکە بە بە تەکنیکی تایبەت ئەنجامدراوە و بە هۆیەوە کارگەکە سوتێندراوە.