وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەکەم، بریتیبووە لە ١٠٣ ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٢٢٥ بەرمیل نەوت، كە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراون.
ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کەلە مانگی تشرینی یەکەمدا لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە لە ١٠٣ ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٢٢٥ بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
ئەوەش هاتووە "لەو بڕە كۆی بڕی نەوتی فرۆشراوی كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا بریتیبووە لە ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٩٦٢ بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاندووە "بڕی ٣١٨ هەزار و حەوت بەرمیل نەوت بە ئوردن فرۆشراوە، هەروەها ٥٢٤ هەزار و ٣٥٦ بەرمیل لە ڕێگەی كێڵگەی گیارەوە فرۆشراوە".